ئه‌وه‌ی كه‌ خیری بۆ وه‌ته‌ن نییه‌ به‌ چی ئه‌یزانی كه‌ دوژمن نییه‌؟

Total Pageviews

Tuesday, February 07, 2012

ته‌رمی هه‌ژار

هه‌ژار

ته‌رمی هه‌ژارێک ئه‌برا به‌روه‌ گۆر,
منداڵ ده‌گریا هاوار و گابۆور,


بابه‌گیان ده‌تبه‌ن بۆ کونێکی ته‌ر,
نه‌ چرای لێیه‌ و نه‌ حه‌سیر به‌ به‌ر,

نه‌ نان و نه‌ ئاو نه‌ هاوده‌م نه‌ یار,
ته‌نگ و تاریک و پر له‌ مشک و مار,

منداڵێک بیستی به‌ هه‌ڵه‌داوه‌,
رای کرده‌وه‌ ماڵ بانگی کرد باوه‌,

سه‌ره‌رای ده‌رد و ژیانی تاڵمان,
که‌لاکه‌ مردویش ده‌هێننه‌ ماڵمان,